لە ڕێگەی بەخشین
لە $250.000 دەستپێدەكات
كاتی خایەنراو
4-3 مانگ
بە هاوڵاتیبوونی
ڕاستەوخۆ
توركیا یەكێەكە لەو ووڵاتانەی بە مێژوو و كلتورەكەی ناوی دەركردووە، هەروەها بە بوونی شوێنێكی ستراتیجی و گرنگ لە ناوچەكەدا ناسراوە، كە هەر چوار ووڵاتی سوریا، عێراق، ئێران، یۆنان بریتین لە دراوسێكانی. لە ساڵی 2018 حكومەتی توركیا پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوونی لە توركیا بە فەرمی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی كڕینی موڵك یان بەخشین دەتوانیت ببیتە هاونیشتمانیەكی ئەو ووڵاتە.

پایتەخت

ئەنكەرە

زمان

توركی

ڕووبەری گشتی

783,562km2

دانیشتوان

79.81million

حكومەت

دیموكراتی و سستمی پەرلەمانی

جۆری دراو

لیرەی توركی

سوودەكانی بە هاوڵاتیبوون لە توركیا

بەهاوڵاتیبوون لە توركیا پرۆگرامێكی هەتا هەتاییە و لە ماوەی 6 مانگدا بەدەست دێت، پێویست ناكات دانیشتووی ئەو ووڵاتە بیت و لە توركیا ژیان بكەیت. هەروەها خوێندنی خۆڕایی بەردەستە بۆ ئەو كەسانەی بەهاوڵاتیبوون لەم ووڵاتە.
لەگەڵ ئەوش دەتوانیت بۆ 113 ووڵاتی جیهان گەشت بكەیت بە بێ بوونی ڤیزە، لە داهاتووشدا ڕەنگە توركیا ببێتە ووڵاتێكی ئەوروپی و ڕێگە بە هەڵگرانی پاسپۆرتەكەی بدات بۆ ووڵاتانی شنگن گەشت بكەن بە بێ بوونی ڤیزە.

مەرجەكانی داواكاری

  • داواكار پێویستە تەمەنی 18 ساڵ بێت .
  • منداڵەكانی كەسی داواكار پێویستە لەژێر تەمەنی 18 ساڵ بن.
  • ئەندامانی دیكەی خێزان وەك ( نەنك و باپیر) لەم مامەڵەیەدا بە یەك پاكێج هەژمار ناكرێـن.
  • پێویستە داواكار هەڵگری لانیكەم پاسپۆرتێك بێت
    هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت
  • پێویستە مەرجەكانی پڕۆگرامی وەبەرهێنان جێبەجێبكات كەلەلایەن حكومەت ڕێو شوێنەكانیان بۆ دانراوە.

( ژمارەی ووڵاتەكان بەردەوام لەگۆڕاندایە كە لەئێستادا زیاتر لە 110 ووڵاتن)