لە ڕێگەی بەخشین
$150.000 دەستپێدەكات

یان

لە ڕێگەی كڕینی موڵك
لە $200.000 دەستپێدەكات
كاتی خایەنراو
4-6 مانگ
پاسپۆرتێكی هەتا هەتاییە

سانت كیتس و نیڤیس دوو دورگەی سەرنجڕاكێشی سەر بە دەریای كاریبین كە چەندین تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە. سانت كیتس گەورەترە لە نیڤیس بەم پێیەش بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم شوێنە كەوتوونەتە بەشی ( سانت كیتس). وە بە پێچەوانەوە بەشی نیڤیس كەمتر خەڵكی تێدا دەژی و سروشتێكی ناوازەی هەیە.

پاسپۆرتی ئەم ووڵاتە ڕێگە بە هەڵگرانی دەدات بۆ زياتر لە 140 ووڵات گەشت بكە بە بێ بوونی ڤیزە كە بەریتانیاو ووڵاتانی شنگن و چەندینی دیكە لەخۆدەگرێت.

زۆرێك لە بازرگانان وەبەرهێنەران ڕوو لە كڕینی ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە دەكەن ، بەو پێیەی ووڵاتەكە خاوەن پاسپۆرتێكی بەهێزە و گونجاویشە بۆ مەبەستی بازرگانی و نیشتەجێبوون. و هەروەها ئەوانەشی نیشتەجێی نین لە گشت باجەكان دەبەخشرێن .

پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوون لە سانت كیتس و نیڤیس لە ساڵی 1984ـەوە كاری پێدەكرێت ، كە كۆنترین ووڵاتە ئەم پرۆگرامەی پێشكەش بە هاوڵاتیانی ووڵاتانی دیكە كردبێت .
لە ماوەی 6 مانگدا وەبەرهێنەران دەتوانن ببنە خاوەنی ئەم پاسپۆرتە چ لە ڕێگەی وەبەرهێنان یان بەخشین .

پایتەخت

باستێرا

زمان

ئینگلیزی

ڕووبەری گشتی

261km2

دانیشتووان

54,961

حكومەت

سستمی پەرلەمانی سەربەخۆ

جۆری دراو

دۆلاری ڕۆژئاوای كاریبی

سوودەكانی بەهاوڵاتیبوون لە سانت كیتس و نیڤیس

– بوون بە خاوەنی ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە تەنها لە ماوەی 6 مانگدا .

– بەهاوڵاتیبوون لە ووڵاتێكی سەر بە كۆمۆنوێڵث ی بەریتانی

– بێ ئەوەی دەستبەردانی پاسپۆرتەكەی خۆت ببیت دەبیتە خاوەنی ئەم پاسپۆرتە .

– گەشت كردن بە بێ ڤیزە بۆ زیاتر لە 140 ووڵات، لە نێویاندا بەریتانیا و ووڵاتانی شنگن، هۆنگ كۆنگ، سەنگافورە…..هتد.

– پێویست ناكات دانیشتووی ئەم ووڵاتە بیت.
– هیچ بڕوانامە و ئەزموونێكی پێویست نیە بۆ بوون بە خاوەنی ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە.

– لێخۆشبوون لە گشت باجێك. بۆ ئەو كەسانەی لە دۆمینیكا ناژین و خاوەنی پاسپۆرتەكەن.

– ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیەت بۆ هەتا هەتایە و نەوەكانیشت دەبنە خاوەنی.

بنچینە یاساییەكان

پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوون لەڕێگەی وەبەرهێنان لە سانت كیتس و نیڤیس لە ساڵی 1984ـەوە كاری پێدەكرێـت، ئەمەش دەیكاتە كۆنترین پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوون لەنێوان ئەو ووڵاتانەی ئەم كارە دەكەن.
ئەم ووڵاتە بە فەرمی ئەندامە لە ڕێكخراوی جیهانی UN هەروەها كۆمۆنوێڵثی بەریتانی و ڕێكخراوی ویلایەتەكانی ئەمریكا. و چەندین ڕێكخراو و دامەزراوەی جیهانی.

ساڵانە ژمارەی ئەو ووڵاتانەی كە سەردانیان دەكرێت بە بێ بوونی ڤیزە بەم پاسپۆرت زیاتر دەكات، بەهۆی پەیوەندیە بەهێزەكانی لەگەڵ ووڵاتانی دیكە، ئەم پرۆگرامە بووەتە یەكێك لە پرۆگرامە گونجاوەكانی بەهاوڵاتیبوون.

مەرجەكانی داواكاری 

  • داواكار پێویستە هەڵگری لانیكەم پاسپۆرتێكی دیكە بێت ( عێراقی یان هەر پاسپۆرتێكی دیكە بێت)
  • داواكار هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ناوی لە لیستی تیرۆر نەبێت
  • داواكار و ئەندامانی خێزانەكەی هیچ كێشەیەكی درووستیان نەبێـت
  • داواكار پێویستە بە بڕی پارەی داواكراو وەبەرهێنان بكات (ئەگەر داواكاریەكە لەڕێگەی وەبەرهێنان بوو)
  • دایك و باوكی داواكارەكان (نەنك و باپیر ) دەكرێت بە هەمان پاكێج هەژمار بكرێن و ببنە خاوەی ئەم پاسپۆرتە ئەگەر هاتوو تەمەنیان لە سەروو 55 ساڵەوە بوو.

ئەو ووڵاتانەی گەشتی بۆدەكەیت بێ ڤیزە
ژمارەی ووڵاتەكان بە بەردەوام گۆڕانی بەسەردادێت، كە لە ئێستادا زیاتر لە 140 ووڵاتە.

ڕێكارەكان و كاتی خایەنراو

 

پاسەپۆرتی سانت كیتس دەتوانێرێت بەدەست بهێنرێت لە ٤ بۆ ٦ مانگ. 

 

مانگی
1

هەنگاوی یەكەم

ئاڵت گرووپ هەڵدەستێت بە چێك كردنی باكگراوندی ئەندامانی خێزانی داواكار بۆ مەرجەكانی بە هاوڵاتیبوون بە پێی یاساكانی ئەو ووڵاتە و پاشان دۆكیومێنتەكان كۆدەكرێنەوە بۆ پێشكەشكردن بە حكومەت

مانگی
1-2

هەنگاوی دووەم

ناردنی بەڵگەنامە پێویستەكان

مانگی
4-6

هەنگاوی 3,4,5

ڕەزامەندی سەرەتایی لە لایەن حكومەتەوە لەڕێگەی نامەیەك لە لایەن یەكەی وەبەرهێنان و بەهاوڵاتیبوون , پاشان وەبەرهێنانەكە پەسەند دەكرێت و ڕەزامەندی دەدرێت پاش چێك كردنی تەواو لە لایەن حكومەتەوە

مانگی
6

هەنگاوی شەشەم

تەواو كردنی سەرجەم كارەكان و كۆتایی هێنان بە مامەڵەكە بەشێوەیەكی یاسایی و بوونی داواكار بە خاوەن ڕەگەزنامە و پاسپۆرت.