وەبەرهێنان و تێجووی
حوكومەت
$250.000
كاتی خایەنراو
6 مانگ
بە هاوڵاتی بوون
لە ئەورپا

ماڵتا وەك یەكێك لە جوانترین ووڵاتە ئەوروپاییەكان دادەنرێت كە دورگەیەكی ناوازەیە لە ئەوروپا !

هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕیزبەندی پاسپۆرتی ماڵتا بۆ زۆربوونی داواكاری لەسەر ئەم پرۆگرامە دەگەڕێتەوە كە ساڵانە وەبەرهێنەران ئەم ووڵاتە دیاری دەكەن بۆ بەدەستهێنانی مافی هاوڵاتیبوون.

ئەم ووڵاتە سرووشتێكی ناوازەی هەیە ، لەگەڵ بوونی كەنار دەریاو جێگای جیاوازی سەرەنجڕاكش و چەندین زەوی كشتوكاڵی،
ماڵتا كەوتووەتە نێوان ئەوروپا و ئەفریقا ئەمەش وای لێدەكات پردێكی بەیەك گەیشتن بێت لە نێوان ئەم دوو كیشوەرە، بۆ گواستنەوەی جۆرەها كەلوپەلی وەك كەلوپەلی تەندروستی و هتد…

وەبەرهێنەران و خێزانەكانیان دەتوانن تەنها لە ماوەی 6 مانگ ببنە خاوەنی ئەم پاسپۆرتە بەڕێگەی وەبەرهێنان یان بەخشین .

پایتەخت

ڤالێتا

زمان

ماڵتیس و ئینگلزی

ڕووبەری گشتی

316km2

ژمارەی دانیشتووان

460,297

حكومەت

دیموكراتی

جۆری دراو

یۆرۆ

سوودەكانی بەهاوڵاتیبوون لە ماڵتا

  • شوێنێكی گرنگ و ستراتیجیە بۆ بازرگانی كردن بە ڕێژەیەكی زۆر گونجاوی باج
  • پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەكان بە
  • زمانی ئینگلزی دەبێت .
    مافی خوێندن و بیمەی تەندروستی لە ئەوروپا .
  • گەشت كردن بۆ زیاتر لە 160 ووڵاتی جیهان بە بێ بوونی ڤیزە وەك: بەریتانیا و ئەوروپاو كەنەدا )
  • پاسپۆرتەكەی ئێستات لەدەست نادەیت بە بوونی ئەم پاسپۆرتە
  • ماڵتا شوێنێكی سەلامەت و گونجاوە بۆ خێزانەكەت
  • ئەم پاسپۆرتە بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە.

 

بنچینە یاساییەكان 

پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوون لە ڕێگەی وەبەرهێنان ڕێگە بە هاوڵاتیانی ووڵاتانی دیكە دەدات بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی ماڵتا بەڕێگەی وەبەرهێنان بە پێی یاسای 47 ی ساڵی 2014 بڕگەی 10،(9B).

مەرجەكانی داواكردن

  • جیاوازی نیە لەنێوان هاوڵاتیانی ووڵاتان ، سەرجەمیان بێ جیاوازی دەتوانن پێشكەشكردن بكەن بۆ ئەم پرۆگرامە. وەك هاوڵاتیانی ( كۆریای باكور، ئەفغانستان، ئێران، عێراق… )
  • وەبەرهێن پێویستە بە بڕی دیاری كراو وەبەرهێنان بكات لەو ووڵاتە.
  • ئەو منداڵانەی كە لە خوارو تەمەنی 26 ساڵیەوەن دەتوانن لەگەڵ داواكاری سەرەكی پێشكەشی بەهاوڵاتیبوون بكەن.
  • دایكو باوكی داواكارەكان كە لەسەروو تەمەنی 55 ساڵەوەن دەتوانن لەگەڵ داواكاری سەرەكی بە یەك پاكێج خۆیان هەژمار بكەن.

( ژمارەی ووڵاتەكان بەردەوام لەگۆڕاندان كە لە ئێستادا زیاترە لە 160 ووڵات)