لە ڕێگەی بەخشین
لە $100.000 دەستپێدەكات

یان

لە ڕێگەی كڕینی موڵك
لە $200.000 دەستپێدەكات
كاتی خایەنراو
4-6 مانگ
ڕێگە پێدراو بۆ
ڤیزەی E2 ی ئەمریكا
پاسپۆرتێكی هەتا هەتاییە

دورگەی دۆمینیكا لە ساڵی 1978 سەربەخۆیی خۆی وەرگرت، بەڵام هێشتا بەشێكە لە شانشینی بەریتانیا ، ئەم دورگەیە بە جوانی پارك و باخ و دارستانەكانی ناسراوە، لەگەڵ دیاردە سروشتیە سەرسوڕهێنەرەكانی.

ئابوری دۆمینیكا لەسەر هەناردەی كشتوكاڵی بەندە ، وەك بەرهەمی قاوە، كاكاو، مۆز، بەرهەمەكانی دیكەی میوە ، هەروەها لەسەر گەشت و گوزار.

پرۆگرامی بەهاوڵاتیبوون لە دۆمینیكا لە ساڵی 1993 خراوەتە بواری جێبەجێ كردن، ووڵاتەكە لە ماوەی 4-6 مانگدا ڕێگە بە هاوڵاتیانی دیكەی ووڵاتان دەدات ببنە خاوەنی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی وڵاتەكەیان بۆ هەتاهەتایە، لەڕێگەی بەخشین یان وەبەرهێنان لەو ووڵاتە. كە بۆنەوەكانیان دەمێنێتەوە .

داواكاری ڕەگەزنامە و پاسپۆرت، لە ڕێگەی بەخشینی بڕە پارەیەك كە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی، بۆ حكومەتی دۆمینیكا. یان لە ڕێگەی كڕینی موڵك (وەبەرهێنان) دەتوانێت ببێتە خاوەنی ئەم ڕەگەزنامە و پاسپۆرتە.

پایتەخت

ڕۆزاو

زمان

ئینگلیزی

ڕووبەری گشتی

750km2

دانیشتووان

72,324

حكومەت

سەربەخۆ و سستمی پەرلەمانی

جۆری دراو

دۆلاری ڕۆژئاوای كاریبی

سوودەكانی وەبەرهێنان 

– بوون بە هاوڵاتەكی كۆمۆنوێڵثی بەریتانی .
– بێ ئەوەی دەستبەردانی پاسپۆرتەكەی خۆت ببیت دەبیتە خاوەنی ئەم پاسپۆرتە .
– پێویست ناكات دانیشتووی دۆمینیكا بیت
– هەمان مافی هاوڵاتیانی دۆمینیكیت هەیە لەو ووڵاتە، بەو پێیەی تۆش خاوەنی ڕەگەزنامەیت.
– تێچووی ئەم پرۆگرامە كەمترە بە بەراورد بە زۆرینەی پرۆگرامەكانی دیكە.
– ئەو ئەندامانەی لە خێزانەكەدا هاوسەرگیریان كردووە، وەك یەك پاكێج هەژماردەكرێن.
– هیچ بڕوانامە و ئەزموونێكی پێویست نیە بۆ بوون بە خاوەنی ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە.
– گەشت كردن بە بێ ڤیزە بۆ زیاتر لە 125 ووڵات، لە نێویاندا بەریتانیا و ووڵاتانی شنگن.
– لێخۆشبوون لە گشت باجێك. بۆ ئەو كەسانەی لە دۆمینیكا ناژین و خاوەنی پاسپۆرتەكەن.

بنچینە یاساییەكان 

بەپێی بڕگەی 4 لە یاسای بەهاوڵاتیبوون و پێدانی ئیقامە لە ووڵاتی دۆمینیكا ، هەر كەسێك دانیشتووی ئەو ووڵاتە بێت بۆ ماوەی 5 ساڵ ، ئەوا پاش 5 ساڵەكە دەتوانێت ببێتە خاوەن پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی ئەم ووڵاتە .
بەڵام لە پاش دووبارە هەموار كردنەوەی ئەم یاسایانە لە ساڵی 1993 ، بەهاوڵاتیبوونی ئیكۆنۆمی (إقتصادي) كاری پێكراو ئەم یاسایە گۆڕا ، بەجۆرێك كە هاوڵاتیانی ووڵاتانی دیكە دەتوانن بەڕێگەی كڕینی موڵك (وەبەرهێنان) یان ڕاستەوخۆ بەخشینی دراو بە دۆمینیكا دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی ئەم ووڵاتە و هەموو مافێكی هاوڵاتیانی ئەو ووڵاتەیان هەبێـت.

مەرجەكانی داواكرد

  • داواكار پێویستە لە 18 ساڵ زیاتر بێت ئەگەر بەتەنها ئەم كارە بكات.
  •  داواكار و ئەندامانی خێزانەكە پێویستە هیچ پێشینەیەكی تاونیان نەبێت.
  • پێویستە داواكار و ئەندامانی خێزانەكەی هیچ كێشەیەكی درووستیان نەبێت.
  • داواكار بەم كارە دەبێت ڕەزامەند دەبێت كە ئەم بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ بۆ حكومەتە و هیچ كات گەڕانەوەی نیە.

ئەو ووڵاتانەی گەشتی بۆدەكەیت بێ ڤیزە
ژمارەی ووڵاتەكان بە بەردەوام گۆڕانی بەسەردادێت، كە لە ئێستادا زیاتر لە 130 ووڵاتە.

ڕێكارەكان و كاتی خایەنراو

پاسەپۆرتى دۆمینیكا دەتوانێت بەدەست بهێنرێت لە ٤ بۆ ٦ مانگ.

 

مانگی
1

هەنگاوی یەكەم

پشكنینی بەڵگەنامە كەسیەكان و پێشینەی داواكار، و ئامادە كردنی بەڵگەنامەكان بۆ ئەم مامەڵەیە.

مانگی
1-2

هەنگاوی دووەم

بەڵگەنامەكان پەسەند دەكرێن پاش چێك كردن.

مانگی
4-6

هەنگاوی سێهەم

پێشكەشكردنی داواكاری بەهاوڵاتیبوون بۆ یەكەی وەبەرهێنان و بەهاوڵاتیبوون لە حكومەت.

هەنگاوی چوارەم

خەمڵاندنی داواكاریەكە، كە لەڕێگەی وەبەرهێنانە یاخود بەخشین

هەنگاوی پێنجەم

پەسەند كردنی داواكاری بەهاوڵاتیبوون

مانگی
6

هەنگاوی شەشەم

پێدانەوەی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت بە كەسی داواكار