ئەنتیگوا و باربودا

ئەنتیگوا و باربودا

لە ڕێگەی بەخشین
$100.000

یان

لە ڕێگەی كڕینی موڵك
لە $400.000 دەستپێدەكات
كاتی خایەنراو
4-6 مانگ
ڕێگە پێدراو
بۆ ڤیزەی E2ی ئەمریكا
پاسپۆرتێكی هەتا هەتاییە

ئەنتیگوا و باربودا لە دورگەكانی سەر بە دەریای كاریبیە و ناسراوە بە كەنار دەریا هێمن و سەرەنجڕاكێشەكانی و دارستانەكانی و تەنها 3 كاتژمێر لە میامی و فلۆریداوە دوورە بە فڕۆكە. پرۆگرامی هاوڵاتیبوون لە ئەتتیگوا و باربودا لە ساڵی 2014ـەوە كاری پێدەكرێت و بەردەوامە، و ئەم پرۆگرامە داواكاریەكی زۆری لەسەرە و یەكێكە لە پرۆگرامە گونجاوەكانی دیكەی ووڵاتانی كاریبی. كە ڕێگە بە داواكارانی دەدات لە ماوەی 4-6 مانگدا ببنە خاوەنی پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی دووەم لە ڕێگەی كڕینی موڵك یان بەخشینی پارە. ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە ڕێگە دەدات بە هەڵگرانی بۆ گەشت كردن بۆ زیاتر لە 135 ووڵات كە ووڵاتانی شنگنیش لە خۆدەگرێت.

پایتەخت

St John's

زمان

ئینگلزی

ڕووبەری گشتی

440km2(170sq mi)

ژمارەی دانیشتووان

102,012

حكومەت

پەرلەمانی دیموكراتی لە چوارچێوەی دەستوور

جۆری دراو

دۆلاری ڕۆژئاوای كاریبی

سوودەكانی بەهاوڵاتیبوون لە ئەنتیگوا و باربودا

  • لە ماوەی 6-4 مانگدا ئەم پاسپۆرت و ڕەگەزنامەیە بەدەست دێت.
  • ئەم وڵاتەش ڕێگە بە بوونی دوو ڕەگەزنامە دەدات، بەم پێیەش پێویست ناكات ڕەگەزنامە و پاسپۆرتەكەی ئێستات لەدەست بدەیت ( دەستبەرداری ببیت)
  • گەشت كردن بۆ زیاتر لە 135 ووڵاتی جیهان.
  • كردنەوەی هەژماری بانك لەو ووڵاتە و بەخشین لە باج
  • ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە خوار 26 ساڵدایەو هاوسەرگیریان كردووە ، دەتوانن لەم مامەڵەیە بە یەك پاكێج بەشدار بن لەگەڵ داواكاری سەرەكی.
  • دایك و باوكی داواكاران دەتوانرێت تێهەڵكێشی ئەم مامەڵەیە بكرێن بە مەرجێك تەمەنیان لە سەروو 58 ساڵ بێت.

بنجینەی یاسایی
بەفەرمی ئەم پرۆگرامە لە لایەن حكومەتی ئەو ووڵاتەی كاری پێدەكرێت و ڕێگە پێدراوە بە پێی یاسای ژمارە 2 س ساڵی 2013 ی پەرلەمانی ئەنتیگوا و باربودا. كە وەبەرهێنان دەتوانن ببنە خاوەنی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت لە ڕێگەی بەخشین و كڕینی موڵك.

مەرجەكانی داواكاری

  • داواكاری سەرەكی پێویستە لە تەمەنی 18 ساڵیدا بێت
  • هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت
  • هیچ كێشەیەكی تەندروستی نەبێت و سەرجەم پشكنینەكانی بۆ بكرێـت.
  • لە ماوەی 5 ساڵدا پێویستە داواكار 5 ڕۆژ لە ئەنتیگوا و باربودا بمێنێتەوە (سەردانی بكات)
  • پێویستە داواكار سەرجەم تێچووەكانی ئەم مامەڵەیە بدا كە لە لایەن حكومەت دیاری كراوە.

ژمارەی ووڵاتەكان بەردەوام لە گۆڕاندایە كە لە ئێستادا زیاتر لە 135 ووڵات لەخۆدەگرێت